ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

شەیتانە سوورەکان هاتنە نێو کایەی بەدەستهێنانی مارتن ئۆدیگارد

یاریگا-یانەی مانچێستەر یونایتد دەیەوێت مارتن ئۆدیگارد بکاتە بەشێک لە پلانی بنیاتنانەوەی یانەکە پاش ئاستە بەرزەکەی وەرزی ئەمساڵی ئەو یاریزانە.

ئۆدیگاردی یاریزانی ریاڵ مەدرید بە خواستن یاری بۆ ریاڵ سۆسیداد دەکات و بەگوێرەی دیارەکانی ئینگلتەرا یانەکانی ئارسناڵ، مان سیتی و لیڤەرپوول هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی دەدەن و نوێترین راپۆرتیش دەڵێت مانچێستەر یونایتد نوێترین خوازیاری هێرشبەرە نەرویجیەکەیە.

ئۆدیگارد نرخی بە ٦٠-٧٠ ملیۆن پاوەند خەمڵێندراوە و ئەمەش بەهۆی بچووکی تەمەنی و زۆری ئەزموونی کە تەمەنی ٢٠ ساڵە بەڵام چوار وەرزە لە یاریگاکانی ئەورووپادایە.

مەدرید لە نەوریجەوە مارتنی گواستەوە ریزەکانی کاتێک تەمەنی ١٥ ساڵ بوو. سەرەڕای بچووکی تەمەنی بە مووچەیەکی خەیاڵی پەیوەندیکرد بە لۆس بلانکۆس، هەرچەندە لەگەڵ تیپی یەکەمی ریاڵ مەدرید هەلی یاریکردنی پێنەدرا و بە هەڵەیەکی گەورەی یانەکە لە قەڵەمدرا بەڵام مێرەنگی دەستبەرداری نەبوون و لە کۆتا سێ وەرزدا تەنها بە خواستن لە مەدرید رۆیشت و سەرەنجام لە ٢٠ ساڵیدا نیشانی یانەکەی دا کە شایستەی سەرجەم چاوەڕوانییەکان بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button