ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

لوکاس مۆرا نیگەرانە لە کەمی خولەکەکانی یاریکردن

یاریگا-لوکاس مۆرا ئەستێرەی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز نیگەرانە لە کەمی خولەکەکانی یاریکردنی لەم وەرزەدا.

پاڵەوانەکەی وەرزی رابردووی سپێرز، ئەمساڵ وەک پێویست پشتی پێنابەسترێت و لە دوو یاری رابردوودا لەسەر کورسی یەدەگ بوو و بەرامبەر بایەرن لە خولەکی ٧١ بەشداری پێکرا. ناوبراو سەبارەت بە دۆڕانە گەورەکەی بەرامبەر بایەرن و یاری نەکردن وتی “شەوێکی زۆر سەخت بوو بۆ ئێمە، دوای گۆڵی پێنجەم چیتر هێزی ئەوەمان نەبوو کاردانەوەمان هەبێت و هێرشبەرەکانیان مەترسیداربوون. پێم وایە ئەم شکستە دەتوانێت بە سوود بێت بۆ ئێمە بۆ چاکردنی هەڵەکان و باشترکردنی خۆمان.  بەڵی بەدڵنیاییەوە نیگەرانم کە کەم یاری دەکەم و هەموو یاریزانێک دەیەوێت یاری بکات. بە تایبەت لە خولی پاڵەوانەکان و کاتێکیش کە یاری پێش ئەوە لە پریمەرلیگ یاریت نەکردبێت. بەڵام تەنها دەتوانم بەردەوام بم لە مەشقەکان و ئەوی دیکەیان بڕیاری راهێنەرە منیش رێزی دەگرم”.

سپێرز ساڵێکی قورس بەڕێدەکەن و جگە لە شکستە گەورەکەی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامی ٧-٢، لە جامی کاراباو کرانە دەرەوە و لە پریمەرلیگیش لە پلەی شەشەمدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button