ئینگلتەرا

پێپێ: سەرەتایەکی سەخت بەڕێدەکەم لەگەڵ ئارسناڵ

یاریگا-نیکۆڵاس پێپێ دان بەوەدا دەنێت یاریکردن لە پریمەرلیگ لەوە زەحمەتتر بووە کە پێشبینی کردووە بەڵام بەڵێنی راهاتن و باشتربوون بە هاندەرانی گەنەرز دەدات.

پێپێ لە هاوینی ئەمساڵدا بووە گرانترین  یاریزانی مێژووی ئارسناڵ کاتێک بە ٧٠ ملیۆن پاوەند روویکرە باکووری لەندەن بەڵام ئاست و ئەنجامی وەک پێویست نیە. ناوبراو لەوبارەیەوە وتی “سەرەتایەکی سەختە، دەبێت بڕوا بەخۆبوونم بەدەست بهێنمەوە. هەرچەندە نیگەران نیم، رەنگە خەڵک هەبێت نیگەران بێت بەڵام من وانیم. دەبێت بەردەوام کاربکەم بۆ باشتربوون و ئاستی پێویست لێرە بەرزترە. ئەمە خولێکی تازەیە و دەبێت رابێم لەگەڵی، ناهێڵم کاتی زۆر بخایەنێت”.

گومان هەیە لەوەی ئەمشەو پێپێ لە پێکهاتەی سەرەکی گەنەرز بێت لە خولی ئەورووپا بەرامبەر ساندەر لیگ، ئەمەش بەهۆی ئاستبەرزەی یاریزانە لاوەکانی ئارسناڵ لەم دواییەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button