چامپیۆنزلیگگرنگترین

کۆنتی: زۆر لە بارسێلۆنا زیاتر شایەنی بردنەوە بووین

یاریگا-ئەنتۆنیۆ کۆنتی پێی وایە یانەکەی شایەنی بردنەوەبووە بەرامبەر بارسێلۆنا لەو یارییەی بە گۆڵێکی کۆتا خولەکەکان تووشی شکست هاتن.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە دوای یارییەکە وتی “نیوەی دووهەم بە تەواوی یارییەکە گۆڕدرا، بە باشی بەرپەرچی هەموو شتێکمان دایەوە تاوەکو خولەکی ٦٥ و تەنانەت لێدانێکی سزامان بۆ هەژمارنەکرا کە بە بڕوای من زۆر گوماناوی بوو، دوای گۆڵەکە ئاستمان دابەزی بەڵام گرنگە بزانین چی هەڵەی ئێمە بووە و چی لێهاتوویی بارسا بوو. هەستێکی ناخۆشە کە بزانیت چیت ئەنجامداوە لە یارییەکەدا و بەو جۆرە کۆتایی بێت. ئێمە زۆر لەوان زیاتر شایەنی بردنەوە بووین”.

لاوتارۆی ئەرژەنتینی هەر لە سەرەتای یارییەکەدا ئینتەری بە گۆڵێک پێشخست بەڵام دوو گۆڵی لویس سوارێز لە نیوەی دووهەمدا بارسای بە یەکەم سەرکەوتنی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ شادکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button