ئیسپانیاگرنگترین

کارڤاخالیش تاوەکو 2024 ماڵئاوایی کرد

یاریگا –

دانی کارڤاخال نوێترین یاریزانی ریاڵ مەدریدە کە تووشی پێکان درێژ خایەن بێت.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز نیشان دەدات بەڵام تاوەکو ساڵی ئاییندە ناگەڕێتەوە پاش ئەوەی لە یاری ئەم هەفتەیەدا بەرامبەر کادیز پێککرا.

بەگوێرەی خۆزێ لویس سانچێزی رۆژنامەنووسی نزیک لە ریاڵ مەدرید، پێکانەکەی کارڤاخال لە ماسولکە دایە و ئامانجی یانەکە ئەوەیە بۆ جامی سوپەر بگەڕێتەوە لە مانگی یەک دا.

ناوبراو دەچێتە پاڵ هەریەک لە تیباوت کۆرتوا، ئێدەر میلیتاو، ڤینیسیوس جونیۆرز، ئاردا گولەر، کاماڤینگا، چوامێنی  لە لیستی یاریزانە پێکراوەکان دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button