چامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگ

دینیز باسی هۆکاری ئاهەنگگێڕانەکەی شێوازی رۆناڵدۆ دەکات پاش گۆڵکردن لە ریاڵ مەدرید

یاریگا-ئیمانوێل دینیز هێرشبەری یانەی کلەب بروگ بووە جێی باسی گەرمی میدیاکان پاش ئەوەی توانی دوو گۆڵ لە ریاڵ مەدرید تۆماربکات لە نیوەی یەکەمی گەڕی دووهەمی خولی پاڵەوانەکان.

دوای گۆڵەکە هێرشبەرە نێجیرییەکە هەمان ئاهەنگگێڕانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی دووبارەکردەوە و لە لێدوانیکیشدا ئاشکرایکرد بەمەبەستی ئەوەیکردووە.

دینیز وتی “من هەمیشە هاندەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووم و زۆرم پێناخۆش بوو کە ریاڵ مەدرید جێهێشت، بۆیە بڕیارمدابوو ئەگەر گۆڵ تۆماربکەم وەکو ئەو ئاهەنگ بگێڕم”.

سەبارەت بە یارییەکەش ناوبراو وتی “هەمووان چاوەڕێیان دەکرد بە ئاسانی شکستمان پێبهێنن بەڵام ئێمە ئامادەبووین بۆ ئەو یارییە ومتمانەمان بەخۆمان بوو “.

کلەب بروگ دووهەم خاڵی کۆمەڵەکەی کۆکردەوە بە بەرامبەربوون لەگەڵ مەدرید لە کاتێکدا مێرەنگی لە دوو یاریدا خاوەنی یەک خاڵە و لە پلەی چوارەمدایە لە دوای پاریس و کلەب بروگ و گالاتەسەرای.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button