ئینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

گواردیۆلا داوای لێبوردن لە فیڵ فۆدن دەکات

یاریگا-پیپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی داوای لێبوردنی لە فیڵ فۆدنی یاریزانی یانەکەی کرد بەهۆی کەمی خولەکەکانی یاریکردن.

فۆدن بە یەکێک لە یاریزانە لاوە بەتواناکانی سیتی و ئینگلتەرا دادەنرێت بەڵام زۆر بە کەمی لە پلانەکانی یاریکردنی راهێنەرە ئیسپانییەکەدایە. ناوبراو لە یارییەکەی شەوی رابردوودا بەرامبەر دینامۆ زاگریب لە خولەکی٩١ دا هێنرایە نێو یاریگا و لە خولەکی  ٩٤دا گۆڵی دووەمی سیتی تۆمارکرد.

گواردیۆلا وتی “ئەو شایستەی ئەوەیە یاری بکات و دەمەوێت خولەکی زیاتری پێبدەم، هەر کاتێکیش یاری پێناکەم رووبەروو داوای لێبوردنی لێدەکەم. بەڵام کێڤن دی بروین، رۆدری، بێرناردۆ سیلڤا، گوندۆگان مان هەیە و دووبارە زۆر داوای لێبوردنی لێ دەکەم. دەشزانم باشترین شێوە بۆ گەشەکردنی یاریزانێک یاریکردنە”.

فۆدن جگە لە چوار خولەکەکەی شەوی رابردوو، لە پریمەرلیگیشدا لەم وەرزە تەنها ١٠ خولەک بەشداربووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button