ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

زیدان دان بە راستییەکاندا دەنێت سەبارەت بە کۆرتوا و ئاڵوگۆڕ پێکردنی

یاریگا-شەوی رابردوو لە یاری نێوان ریاڵ مەدرید و کلەب بروگ دا بەشێوەیەکی چاوەڕوانەکراو لە کۆتایی نیوەی دووهەمدا تیباوت کۆرتوا ئاڵوگۆڕی پێککرا.

کۆرتا لە نیوەی یەکەمی ئەو یارییەدا دوو گۆڵی لێ تۆمارکرا و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بکەوێتە بەر هوتاف و هاهوویەکی زۆری هاندەران. زینەدین زیدانی ئاشکرایکرد ئەو یاریزانە بەو هۆیەوە باری دەرچوونی تێکچووە و ئازاری گەدەی بۆ دروست بووە. راهێنەرە فەڕەنسییەکە وتی

کۆرتوا لە بارودۆخێکی خراپدابوو نەیتوانی نیوەی دووهەم بەردەوام بێت. ئەو گۆڵپارێزی ریاڵ مەدریدە لە پاڵ ئاریۆلا و هەموو کەسێکی بۆچونێکی خۆی هەیە بەڵام من گوێ پێنادەم. دەبێت  ئامادەبین لەڕووی بەرگرییەوە وەک سێ یاری رابردوو. کۆرتوا دەیەوێت باشترینی خۆی ئەنجام بدات و ئەوەش گرنگە بۆمن. لە نیوەی دووهەم باشتر یاریمان کرد و خاڵی ئەرێنیە بۆ من. دەتوانین پەنجەی تۆمەت ئاڕاستەی کۆرتوا بکەین بۆ نیوەی یەکەم بەڵام ئێمە هەموومان بەیەکەوەین لەمەدا و من پێش هەمووان دەبێت رەخنەم لێبگیرێت”.

لەو یارییەی چاوەڕواندەکرا مەدرید بە ئاسانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت بە ئەستەم توانی بە خاڵیک لە خاکی خۆیدا رزگاری ببێت پاش ئەوەی کڵەب بروگ لە نیوەی یەکەمدا توانیان دوو گۆڵ تۆماربکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button