ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

رۆناڵدۆ چەند ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی لە خولی پاڵەوانەکان تۆمارکرد

یاریگا-شەوی رابردوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە بردنەوە لەگەڵ یۆڤی و تۆمارکردنی گۆڵێک جارێکیتر چەند ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە خولی پاڵەوانەکان تۆمارکرد.

یۆڤی بە سێ گۆڵی خاوێن لە لیڤەرکوزنی بردەوە، لەو یارییەی کریس لە خولەکی ٨٨ گۆڵی سێهەمی هێنا. بەو گۆڵە رۆناڵدۆ ژمارەیەکی پێوانەیی  راول  یەکسانکردەوە بۆ گۆڵ تۆمارکردن لە زۆرترین یانە کە لیڤەرکوسن ٣٨هەمین قوربانی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بوو.

هەروەها ژمارەیەکی پێوانەیی ئیکەر کاسیاسی شکاند بۆ زۆرترین بردنەوە لەلایەن یاریزانێک لە مێژووی خولەکەدا.

جگە لەمانە رۆناڵدۆ ژمارەیەکی راول و مێسی یەکسانکردەوە بۆ تۆمارکردن لە زۆرترین وەرزی دوای یەک لە خولەکەدا. رۆناڵدۆ لە پاڵ دوو ئەستێرەکەی دیکەدا ١٤ وەرزە لەدوای یەک لە چامپیۆنزلیگ گۆڵ تۆماردەکات.

رۆناڵدۆ گۆڵکاری مێژوویی خولەکەشە بە تۆمارکردنی ١٢٨ گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button