ئینگڵته‌راچامپیۆنزلیگ

تۆتنهام پێکانی هاری کین و دێلی ئالی ڕاگەیاند

یاریگانێت- تۆزێک پێش ئێستا تۆتنهام پێکانی هەردوو ئەستێرەی یانەکەی، هاری کین و دێلی ئالی ڕاگەیاند، کە لە یاری ئەم هەفتەیەی چامپیۆنسلیگ بەرامبەر مانچستەر سیتی تووش هاتن.

کین بەهۆی بەرکەوتنێکی سەختەوە لەگەڵ فابیان دێلفەوە بە شەلەشەل و ناچاریی یاریگای بەجێهێشت. سپێرس ڕایگەیاند کە گۆڵکارەکەیان لە پاژنەی چەپیدا پێکانی بۆ درووست بووە. هەرچی دێلی ئالییە، دەستی چەپی تووشی شکاویی بووە.

لە ڕاگەیەندراوی یانە لەندەنییەکەدا ئاماژە نەکراوە بە ماوەی دوورکەوتنەوەکەیان. هەفتەی دادێ پشکنینە پزیشکییەکان بارودۆخی کین ڕادەگەیەنن. ئالیش ڕەنگە نەتوانێت ئەم هەفتەیە بەرامبەر هەدەرسفیڵد یاری بکات، ئەگەرچی چاوەڕێی کۆتا دەرەنجانی پشکنینەکانن.

Back to top button