ئیتاڵیا

باوکی لوکاکو: دەبوو رومێلو وەکو رۆناڵدۆ بچێتە سعودیە

یاریگا

باوکی ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ پێیوایە دەبوو کوڕەکەی  لەبری ڕۆما بیر لە گواستنەوەی بۆ سعودیە و ریزەکانی یانەی هیلال بکردایەتەوە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆما نیوز، ڕۆجەر لۆکاکۆ کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ڕۆمێلۆی کوڕی نییە، باسی لە بارودۆخی کوڕەکەی کرد و دەڵێت

هەڵبژاردەکەی رومێلو دروست بوو بە چوونی بۆ ڕۆما، بەڵام ئەگەر من ڕۆمێلۆ بومایە، سعودیەم هەڵدەبژاردو پێویست بوو بچێتە هیلال. لەوێ ساڵانە 45 ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوت. هەروەها پێویست بوولەگەڵ ڕاهێنەری بەلجیکا قسە بکات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا دەتوانێت جێگەی خۆی لە تیپەکەدا بپارێزێت یان نا. ڕێک وەک ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کردوویەتی

باوکی گۆڵکارەکەی یانەی رۆما لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت

ڕۆمێلۆ خاوەنی دوو منداڵە و ئێستا تەمەنی 30 ساڵە. لە تەمەنێکی دیاریکراودایە و پێویستە بیر لە خۆی و خێزانەکەی بکاتەوە، بەڵام ئەو ویستویەتی لە ئەوروپا بمێنێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button