ئینگلتەرا

مارتن کیۆن “ساکا لە یاریزانێکی ٨٩ ملیۆنی دەچوو نەک پێپێ”

یاریگا-شەوی رابردوو لە یاری لوتکەی پریمەرلیگدا ئارسناڵ و مانچێستەر یونایتد بەیەک گەیشتن.

لەو یارییەدا جارێکی دیکە نیکۆڵاس پێپێ نەیتوانی ئاستێکی باش نیشان بدات پاش ئەوەی  هاوینی ئەمساڵ بەرامبەر بە ٨٩ ملیۆن دۆلار گوێزرایەوە بۆ گەنەرز. بەڵام بوکایۆ ساکای لاو پاداشتی متمانەی راهێنەرەکەی دایەوە کە لەو یارییە گرنگەدا لە پێکهاتەی سەرەکیدابوو.

مارتن کیۆنی یاریزانی پێشووی ئارسناڵ و شیکەرەوەی وەرزی  بۆ دەیلی مەیل نوسیویەتی “ئارسناڵ هەوڵ و تێکۆشانی زۆریان نیشاندا بۆ گەڕانەوە بۆ دۆخی یارییەکە پاش ئەوەی بە گۆڵێک لەدوابوون. ئەوەمان لە یاد نەچێت ئارسناڵ بەرامبەر یانە گەورەکان لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا زۆر خراپ بووە. بوکایۆ ساکای لاو سەرکردایەتی ئەو رۆحیەتەی کرد کە گەڕانەوەی ئارسناڵی بەرهەمهێنا. کێشەی زۆری بۆ مان یونایتد دروست کرد و ئەویش هۆکاری گۆڵەکەبوو، لەوەدەچوو ساکا یاریزانێک بێت کە ئارسناڵ ٨٩ ملیۆنی تێدا خەرجکردبێت نەک پێپێ”.

لاوە ئینگلیزییەکە  تەمەنی تەنیا ١٨ ساڵە و لەم وەرزەدا چوار یاری بۆ ئارسناڵ ئەنجامداوە، هەروەها لە یاری بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت لە یۆرۆلیگ توانی گۆڵێک تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button