ئینگڵته‌را

پۆچێتینهۆ ئاگاداری نوێکردنەوەی گرێبەستی سیسۆکۆ نەبووە

یاریگا-ماوریسیۆ پۆچێتینهۆ دان بەوەدا دەنێت ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستی موسا سیسۆکۆی ناوەڕاستکاری یانەکە نەبووە.

لە هەواڵێکی کتوپڕدا راگەیەندرا گرێبەستی سیسۆکۆ لەگەڵ تۆتنهام بۆ چوار وەرزی دیکە درێژکراوەتەوە، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە تەمەنی گەیشتووەتە ٣٠ ساڵ. بەر لە یارییەکەی بەرامبەر بایەرن میونشن پرسیاری گرێبەستەکە پۆچێتینهۆ کرا و ئەویش لە وەڵامدا وتی “ئەوە بڕیاری یانەکە بووە کە نوێی بکاتەوە و وە بڕیاری یاریزانەکەش کە واژووی بکات”.

سیسۆکۆ سەرەڕای سەرەتایەکی خراپ لەگەڵ سپێرز بەڵام لە ١٢ مانگی رابردوودا توانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بکاتەوە و بەشداری لە ١٣٢ یاریدا کردووە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button