ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

مەدرید بە بێ دوو ئەستێرە رووبەرووی کلەب بروگ دەبێتەوە

یاریگا-لە دووهەم گەڕی یارییەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا ئەمشەو یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری کلەب بروگی بەلجیکی دەکات.

لە دوو پێشهاتی چاوەڕواننەکراودا زینەدین زیدان هەریەک لە خامێس رۆدریگێز و گاریس بەیڵی بۆ یارییەکە دوورخستووەتەوە. ئەوەی یەکەمیان لەم هەفتەیەدا ١٣ خولەک بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید یاری کرد بەڵام کەمێک ئازاری هەیە و بۆ سەرکێشی نەکردن بە پێکانی زیاتر  بانگهێشتنەکراوە، هەرچی بەیڵە دووبارە لەلایەن زینەدین زیدان پشووی پێدرا لە کاتێکدا هەفتەی پێشوو بەهەمان شێوە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا دووری خستبووەوە.

هەواڵی خۆشیش بۆ هاندەرانی مێرەنگی گەڕانەوەی مارسێلۆ و ئیسکۆیە بۆ پێکهاتەکە.

مەدرید لە یەکەم یاریدا تووشی شكستێکی گەورەهات بەرامبەر پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی ٣-٠.

بابەتی زیاتر

Back to top button