ئیتاڵیا

سانچێز: جارێکیتر تۆپی پێم خۆشدەوێت

یاریگا-ئەلێکس سانچێز دەڵێت دووبارە عاشقی تۆپی پێ بووەتەوە لەوکاتەی پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کردووە.

سانچێز پاش چەند ساڵێکی سەخت لەگەڵ یونایتد، سەرەنجام بە خواستن گوێزرایەوە بۆ ئینتەرمیلان، هەرچەندە لەو یانەیەشدا بەتەواوی جێگیر نەبووە بەڵام ئەستێرە چیلییەکە بۆ ماڵپەڕی یوفا بەر لە یاری بەرامبەر بارسێلۆنا وتی “لە یاریگای خۆیاندا زۆر بەهێزن و زۆر هەست بەدڵنیایی دەکەن، بەرامبەر بارسا ئەگەر دوو هەلمان هەبێت نابێت لەدەستی بدەین، کاتێک لە یونایتد بووم هەمیشە سێ بۆ چوار هەلی گۆڵمان لەدەست دەدا بەڵام بۆ شكست هێنان بە بارسا دەبێت سوود لە هەموو هەلێک وەرگریت”.

ناوبراو وتیشی “هاتن بۆ ئینتەر، عاشقبوونەوە بوو بە تۆپی پێ، راهێنەرەکە و هەندێک لە یاریزانەکانم پێشتر دەناسی، بڕواشم وایە یانەکە پڕۆژەیەکی جوانی پێیە بۆ داهاتووی”.

شەوی چوارشەممە لە دووهەم گەڕی خولی پاڵەوانەکاندا ئینتەر میوانداری بارسێلۆنا دەکات و پێویستی بە بردنەوەیە پاش بەرامبەربوونی لەگەڵ سلاڤیا پراگ لە یەکەم یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button