ئیتاڵیاگرنگترین

وێست: مافیاکان منیان لە ئەیسی میلان دەرکرد

یاریگا-تاریبۆ وێست بەرگریکاری پێشووی هەڵبژاردەی نێجیریا دەڵێت بەهۆی دەستتێوەردانی مافیاکان

لە ساڵی ١٩٩٩ وێست یەکێک بوو لە دیارترین بەرگریکارەکانی جیهان کاتێک پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد بەڵام دوای تەنها چوار یاری بە خواستن درا بە دێربی کاونتی ئینگلیزی و هەرگیز یاری بۆ رۆسۆنێری نەکردەوە.
ناوبراو بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی نهێنییەکی ئاشكراکرد و وتی “مافیاکان زاڵبوون و هەموو شتێکیان کرد بۆ ئەوەی من دەربکەن لە میلان , خۆیان چیرۆکێکیان دروستکرد گوایە من پێکانم هەیە و تەنانەت بەرتیلیان دا بە پزیشکەکان تاوەکو راپۆرتێک بۆ دروست بکەن. راستییەکە ئەوەبوو نەیاندەویست یاریزانێکی ئەفریقی ببێتە جێگرەوەی کۆستاکورتا و ماڵدینی سەرەڕای ئەوەی تەمەنیان هەڵکشابوو. هەرچەندە لیڤەرپوولیش هاتە پێش بەڵام لە کۆتاییدا لەگەڵ دێربی کاونتی رێککەوتین”.

وێست لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ٢٠٠٥ دا ٤٢ یاری بۆ هەڵبژاردەی نێجیریا ئەنجامدا و جگە لە تواناکانی، شێوازی قژی ناوبانگێکی زۆری پێبەخشی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button