ئینگلتەرا

دیکلان رایس: فابینهۆ باشترین ناوەڕاستکاری بەرگرییە لە جیهاندا

یاریگا-دیکلان رایس ئەستێرەی یانەی وێستهام یونایتد پێی وایە فابینهۆی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی لیڤەرپوول باشترین ناوەڕاستکاری بەرگرییە لە جیهاندا.

رایس لەهەمان پێگەدا یاری دەکات و پێشبینی دەکرێت رووبکاتە یەکێک لە یانە گەورەکانی وڵاتەکەی، سەبارەت بە باشترین یاریزانی جیهان لە پێگەکەی خۆیدا لە میانەی بۆنەیەکی تایبەتدا وتی “لە ئێستادا فابینهۆ یە، زۆر بە خێرایی خۆی لەگەڵ پریمەرلیگ راهێنا. ئەو زۆر بەتوانایە و بە باشی یاریزانی گونجاو بۆ پاس دەبینێت و ژیرانە یارییەکان دەخوێنێتەوە”.

فابینهۆ و لیڤەرپوول بێ رکابەر لە پێشەنگی پریمەرلیگدان بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ نزیکترین رکابەریان.

بابەتی زیاتر

Back to top button