ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسناڵ دەیەوێت ئۆزیل لەسەر شێوازی سانچێز بفرۆشێت

یاریگا-ئارسناڵ بەنیازە لە گواستنەوەی زستانەدا دەستبەرداری مەسوت ئۆزیل ببێت و خۆی رزگاربکات لە بەشێکی موچە خەیاڵییەکەی.

ئۆزیل زۆر بە کەمی لە پلانەکانی یونای ئێمری راهێنەردا دەبینرێت و بەگوێرەی رۆژنامەی The Sun گەنەرز دەیانەوێت بەخواستن بیدەنە یانەیەک و بەشێک لە موچەکەشی بدەن، کە ئەمەش هەمان رێکاری مانچێستەریونایتد بوو لەگەڵ ئینتەر سەبارەت بە سانچێز. بەگوێرەی میدیاکان یونایتد ئێستا ٤٢٥ هەزار پاوەند موچەی سانچێز دەدات لە کۆی ٥٠٥ هەزار پاوەند لە موچەی گشتی ئەو یاریزانە سەرەڕای ئەوەی یاری بۆ ئینتەر دەکات.

موچەکەی ئۆزیل ٣٢٥ هەزار پاوەندە و ئارسناڵ دەیەوێت بە خواستن بیداتە یانەیەک و نزیکترین کاندیدیش پەیوەندیکردنی ئەو یاریزانەیە بە فینارباهچە یاخود گالاتەسەرای.

بابەتی زیاتر

Back to top button