ئینگلتەرا

کراوچ: لەسەر هەڵەی سەڵاح لۆمەی ترێنت ئارنۆڵد دەکرێت

یاریگا-پیتەر کراوچ یاریزانی پێشووی یانەی لیڤەرپوول و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لۆمەی محەمەد سەڵاح دەکات لەسەر ئەو رەخنانەی رووبەرووی ئەلێکس ترێنت ئارنۆڵد کرانەوە.

لە یاری ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگدا ریدز بە زەحمەت شکستی بە شێفڵد یونایتد هێنا و یەکێک لەو یاریزانانەش کە رەخنەی لێگیرا بەهۆی لاوازی هێڵی بەرگری ترێنت ئارنۆڵد بوو. بەڵام کراوچ بۆ بی تی سپۆرت وتی “زۆرجار نا رەوایانە رەخنە لە ئەلێکس دەگیرێت لەسەر هەڵەی هێڵی بەرگری بەڵام پێم وایە کێشەکە ئەوەیە محەمەد سەڵاح هاوکاری ناکات (لە باڵی راست). هەموومان دەزانین سەڵاح چ هێزێکە لە هێڵی پێشەوەدا بەڵام زۆر سەردەکەوێت و بەهۆی ئەوەی ناوەڕاستکارەکان لە ناوەندی یاریگا دەمێننەوە، ئەلێکس بەتەنها دەمێنێتەوە و دەبێت خۆی بڕواتە پێش و بگەڕێتەوە”.

لیڤەرپوول بێ رکابەر لە پلەی یەکەمی پریمەرلیگدایە بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ مانچێستەر سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button