ئیسپانیا

دزی لە ماڵی کاسیمیرۆ کراوە لە کاتی یاری دێربی دا

یاریگا-کارلۆس کاسیمیرۆ نوێترین قوربانی دزیکردنە لە یاریزانان لە ئیسپانیا.

لە کاتی یاری نێوان ریاڵ مەدرید و ئەتڵەتیکۆ مەدرید دا، چەند دزێک چوونەتە سەر ماڵی کاسیمیرۆ لە کاتێکدا هاوسەر و منداڵەکەی لە ماڵەوە بوون. خۆشبەختانە ئازاریان پێنەگەیشتووە و نرخی کەلوپەلە دزراوەکانیش نازانرێت. دوای یارییەکە کاسیمیرۆ لەگەڵ پۆلیس گەڕاوەتەوە ماڵەوە و دواترش بردراوە بۆ بنکەی پۆلیس بۆ وەرگرتنی ووتە و سکاڵا تۆمارکردن.

بەگوێرەی مارکا لەم چەند ساڵەی دواییدا زیاد لە ١٥ یاریزان لە کاتی یاریکردندا دزییان لێکراوە لە نێویاندا: جیرارد پیکێ، کەریم بنزیمە، خۆردی ئەلڤا، ئەلڤارۆ مۆراتا، پرینس بواتینگ، ئارسەر مێلۆ، ویلیام کارڤالهۆ، ئیزکویل گارای، گابریێل پاولیستا، فونیس مۆری، جیۆفری کوندۆگبا.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button