ئه‌وروپائینگلتەرا

ڤاردی ژمارەی گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆی لە پریمەرلیگ تێپەڕاند

یاریگا- جێمی ڤاردی، ئەستێرەی ئینگلیزیی لە یانەی لیستەر سیتی، توانی ژمارەی گۆڵەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە پریمەرلیگ بشکێنێت.

دوێنێ لە میانی گەڕی حەوتەمی یارییەکانی خولی ئینگلیزی، یانەی لیستەر سیتی لەناو یاریگەی خۆی، کینگس پاوەر، توانی بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە نیوکاسڵی میوانی بباتەوە کە تێیدا ڤاردی دوو گۆڵیانی تۆمار کرد.

بەوەش هێرشبەرە ئینگلیزییەکە کۆی ژمارەی گۆڵەکانی خۆی گەیاندە 85 گۆڵ لە 183 یاریدا. لە کاتێکدا مووشەکەکەی مادێرا خاوەنی 84 گۆڵە لە 196 یاریدا بە درێسی مانچستەر یونایتدەوە.

لە هەمان کاتدا تۆمارێکیتری نایاب بۆ هێرشبەرەکەی “ڕێوییەکان” ژمارەی ئەو گۆڵانەیەتی کە لە ساڵی 2019دا تۆماری کردوون (18) گۆڵ، بەوەش تەنها سێرجیۆ ئەگوێرۆ (20) گۆڵ و، سادیۆ مانێ بە (18) گۆڵ، توانیویانە لەو زیاتر تۆڕی گۆڵەکان بهەژێنن لە ڕکابەرییەکانی خولی ئینگلیزی.

لیستەر سیتی بە ڕاهێنەرایەتی بریندان ڕۆجەرزی ئێرلەندیی تا ئێستا بە دۆخێکی باشدا تێدەپەڕدەبن و لە حەوت هەفتەی سەرەتای خولەکەدا بە چوار بردنەوە و دوو یەکسانبوون خاوەنی 14 خاڵە. لە دوای لیڤەرپووڵ و مان سیتی پلەی سێیەمیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button