ئیسپانیا

مەدرید نرخی بەیلی دیاری کرد

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نرخی گاریز بەیلی ئاشکرا کرد و نیازی هەیە لە وەرزی گواستنەوەی هاوینە بیفرۆشێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، مەدرید نیازی هەیە بەیل بە بڕی ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت و نیازیشی هەیە هازارد یاخود پۆگبا بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

بەیل ئاستی وەک پێویست نییە و لە لایەن هاندەرانی مەدریدەوە رەخنەی زۆری لە دەگیرێت بە تایبەت دوای ئەوەی نەیتوانی بۆشایی نەمانی رۆناڵدۆ لە مەدرید پڕ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button