ئیسپانیابازاری گواستنه‌وه‌

گوتی پشتگیری گەڕانەوەی مۆرینهۆ دەکات بۆ مەدرید

یاریگا-گوتی هێرناندێز یاریزانی مێژوویی یانەی ریاڵ مەدرید، گەڕانەوەی خۆزێ مۆرینهۆ بۆ قەڵای سپی بە کارێکی باش دەزانێت.

گوتی سەرەڕای ستایشی زۆری بۆ زیدان بۆ کادینا سێر وتی “پێم وایە ریاڵ مەدرید راهێنەرێکی گەورەی هەیە ئێستا و کارێکی کردووە کە رەنگە هەرگیز دووبارە نەبێتەوە (بەدەستهێنانی سێ خولی پاڵەوانەکان). پێم باشە مۆرینهۆ بگەڕێتەوە. مۆرینهۆش کاری گەورەی کرد لە مەدرید و لە کاتێکدا یانەکەی گەڕاندەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن کە بارسێلۆنا بە تەواوی زاڵ بووبو بەسەر ئەورووپادا و شۆرشێکیان بەرپاکرد کە زۆر شتی گۆڕی. پێم وایە ئەو راهێنەرێکی زۆر گەورەیە”.

ئەم لێدوانەی گوتی پاش ئەوە هات راهێنەرە پۆرتوگالییەکە ئارەزووی خۆی دەربڕی بۆ جارێکیتر گەڕانەوە بۆ قەڵای سپی لە باری رۆیشتن یاخود دوورخستنەوەی زینەدین زیدان دا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close