ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دەیەوێت رووبکاتە بۆکا جونیۆرز!

Yariga App

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج بەنیازە رووبکاتە یانەی بۆکا جونیۆرزی ئەرژەنتینی و ئەندامێکی بۆردی یانەکەش هەواڵەکە پشت راستدەکاتەوە.

خۆرخی ئانرۆ ئەندامی کارگێڕی بۆکا وتی “ئەوە راستە کە ئیبرا دەیەوێت یاری بۆ ئێمە بکات و ئەوەش راستە کە لە تواناماندا هەیە بیگوازینەوە بۆکا جونیۆرز. یانەکەمان لە بارودۆخێکی باشی دامەزراوەیی و داراییدایە، دەتوانین یاریزانی لەو جۆرە بگوازینەوە”.

ئەم لێدوانەی خۆرخی لە کاتێکدایە، مینۆ رایۆڵای بریکاری زڵاتان رەتیکردبووەوە ئەستێرە سویدییەکە رووبکاتە ئەو یانەیە سەرەڕای ئەوەی  تەمەنی گەیشتووەتە ٣٧ ساڵ و لە کۆتایی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکیشدا گرێبەستەکەی کۆتایی دێت لەگەڵ لۆس ئەنجلس گالاکسی.

 

بۆکا لە هاوینی ئەمساڵدا دانیێل دی رۆسی لە گواستنەوەیەکی بێ بەرامبەردا گواستبووەوە ریزەکانی.

Back to top button