ئینگلتەرا

جێرمان دیفۆی تووشی رووداوێکی هاتوچۆی سەخت دەبێت

یاریگا-جێرمان دیفۆی هێرشبەری بە ئەزموونی ئینگلیزی لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆ رزگاری بوو.

دەیفۆی ٣٦ ساڵ ئێستا یاری بۆ گلاسکۆ رێنجەرزی سکۆتلەندی دەکات پاش بردنەوەی ئەم هەفتەیەی یانەکە بەرامبەر ئابەردین (٥-٠)، لە کاتی گەڕانەوەیدا شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی جۆری رەینج رۆڤەر بوو،  تووشی رووداوێکی هاتوچۆ هات لەگەڵ دوو ئۆتۆمبێڵی دیکەدا.

ناوبراو لە ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە”زۆر سوپاس بۆ هەواڵ پرسینتان، من باشم و هەموو شتێکیش باشە”.

دیفۆی خاوەنی ٥٧ یاری نێودەوڵەتیە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یاری بۆ یانەکانی وێستهام،تۆتنهام، سەندەرلاند و بۆرنسماس ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button