بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

نێیمار: من لێرەم تاوەکو هەموو ژیانم بە پاریس ببەخشم

یاریگا-نێیمار داسیلڤا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ئاشتکردنەوەی هاندەرانی پاریس و ئەمجارەیان دەڵێت هەموو ژیانم دەبەخشم بە پاریس.

لە کۆتا چوار یاری پاریس دا، سێ یارییان بە گۆڵی نێیمار ئەو یانەیە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە ناوبراو دوای یارییەکەی بۆردۆ بۆ لێ پاریسیان وتی “زۆر خۆشحاڵم کە بتوانم یارمەتی پاریس بدەم،پەیوەندیشم لەگەڵ هاندەران باشتربووە. ئامادەم هەموو ژیانم ببەخشم بە پاریس، ئێرە تیمی منە و دەمەوێت هاوکاری یانەکە بکەم و بەردەوام بم لە گۆڵ تۆمارکردن”.

بەهرەمەندە بەڕازیلییەکە سەبارەت بە کێشەکانیشی لەگەڵ یانەکە بە شێوازێکی سەیر لێکیدایەوە و وتی “وەکو پەیوەندی سۆزداری وایە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، کاتێک کێشەیەکتان هەیە هیچ کامتان قسە لەگەڵ یەکتر ناکەن بەڵام بە خۆشەویستی و راموسان شتەکان دەگەڕێنەوە بۆ دۆخی ئاسایی”.

دوابەدوای هەرەسهێنانی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا و گواستنەوەی بۆ ریاڵ مەدرید، نێیمار بە ناچاری لە پاریس مایەوە بەڵام رووبەرووی هێرشی قورسی هاندەرانی یانەکەی بووەوە پاش هەوڵەکانی بۆ رۆیشتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button