ئیسپانیا

مارکا: کاتی ئەوە هاتووە باسی ئەوە بکرێت ئاستی هازارد زۆر خراپە

یاریگا-دێربی مەدرید بە بێ گۆڵ بەکۆتا هات و هیچ کامێک لە دوو یانە زەبەلاحەکەی ئەو شارە ئاستی راستەقینەی خۆیان نیشان نەدا، بەڵام ئەوەی کە زیاتر لەو یارییەدا هەستی پێککرا ئاستە خراپەکەی ئیدین هازارد بوو.

رۆژنامەی مارکا دەڵێت ریاڵ مەدرید تا ئێستا بیانوو بۆ هازارد دەهێنێتەوە و نایانەوێت دان بەوەدابنێن ئەو یاریزانە زۆر خراپە. دوای گواستنەوە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆییەکەی هازارد خێرایی و توانای پێوە دیارنەبوو. مارکا دەشڵێت یاریکردنی بێ سوودی هازارد جگە لە یارمەتینەدانی تیمەکە، هاوکات زیان بە پێگەیشتنی ڤینیسیوس جونیۆر دەگەیەنێت کە لە هەمان پێگەی ئەستێرە بەلجیکییەکە یاری دەکات.

هەرچەندە ئێدین لە سەرەتای وەرزدا پێکانی هەبوو بەڵام لە سێ یاری بەشداری کردووە گۆڵ و ئاسیستی نەبووە. لەگەڵ ئەوەشدا یانەکەی لە پێشەنگی خولەکەدایە بە بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ گرانادا و ئەتڵەتیکۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button