ئیتاڵیا

بازرگانێکی فەڕەنسی لە کڕینی میلان نزیک دەبێتەوە

یاریگا-جارێکیتر ئەگەری فرۆشتنی یانەی ئەیسی میلان سەرهەڵدەدات و ئەمجارەیان بازرگانێکی فەڕەنسی لەسەر هێڵە بۆ کڕینەوەی رۆسۆنێری.

تا دێت میلان زیاتر بەرەو هەڵدێر هەنگاودەنێت و داهاتیشی بەرەو کەمتر دەچێت، بەگوێرەی la republica بازرگانێکی فەڕەنسی بەناوی بێرنارد ئارنۆڵت دەیەوێت بەرامبەر بە ٩٦٠ ملیۆن یۆرۆ یانەکە بکڕێتەوە.

سەرچاوەکە دەڵێت سەرەتا ئیلیۆت داوای ١.٢ ملیار یۆرۆیان کردووە بەڵام پێدەچێت بە ٩٦٠ ملیۆنەکە رێکبکەون و بەر لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ دەستاودەست کردنەکە ئەنجام بدرێت. خاڵی بەهێزی کڕیارەکەش ئەوەیە بەڵێنی داوە ماسیمیلیانۆ ئالێگری وەکو راهێنەر بگەڕێنێتەوە میلان.

بێرناردۆ ئارنۆڵت خاوەنی کۆمپانیای شاهانەی جلوبەرگی LVMH یە کە یەکێک لە براندەکانی  لویس ڤوتۆنە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button