ئینگڵته‌را

رەنگە لیڤەرپوول لە جامی کاراباو دووربخرێتەوە

یاریگا-هەواڵەکانی ئەمڕۆ ئاماژە بەوە دەکەن رەنگە یانەی لیڤەرپوول لە جامی کاراباو دوور بخرێنەوە سەرەڕای بردنەوەی لە مەک دۆنز.

یۆرگن کلۆپی راهێنەری ریدز بۆ ئەو یارییە پێکهاتەیەکی گەنجی بانگهێشتکرد، یەکێک لەوانەش  پێدرۆ چیریڤێلای ٢٢ ساڵان بوو، بەڵام ئەو یاریزانە کێشەی مۆڵەتی گواستنەوەکەی هەبووە و بە نایاسایی بانگهێشتکراوە.

لیڤەرپوول خێرا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “ئێمە ئاگاداری کێشەیەکی کارگێڕی یەکێک لە یاریزانەکانمانین لە جامی کاراباو، لە ئێستادا لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە گفتوگۆداین بۆ چارەسەرکردنی”.

هەواڵی خۆش بۆ یانە ئینگلیزییەکە ئەوەیە لە ساڵی ٢٠١٤دا یانەی سەندەرلاند تووشی کێشەیەکی هاوشێوە هات بەڵام بە سزایەکی دارایی رزگاری بوو هەرچەندە نیوکاسڵ یارییەکەی دۆڕاندبوو بەر لە سزاکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button