ئیسپانیا

خۆزێ مۆرینهۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید!

خۆزێ مۆرینهۆ چەندین پۆستی راهێنەرایەتی رەتکردووەتەوە لەپێناو ئەوەی بگەڕێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

پێشتر خۆزێ ئەوەی نەشاردبووەوە  ئەرکی راهێنەرایەتی لۆس بلانکۆس باشترین کاری مێژووی ئەو بووە، ئەمڕۆش ماڵپەڕی گۆڵ ئاشکرایکرد خۆزێ بە راشکاوانە ئەوەی درکاندووە کە دەیەوێت بگەڕێتەوە مەدرید.

گۆڵ دەڵێت مۆرینهۆ هەوڵیداوە ببێتە راهێنەری تۆتنهام لە هاوینی ئەمساڵدا چوونکە پێی وابووە پۆچەتینهۆ سپێرز جێدەهێڵێت و دەبێتە راهێنەری ریاڵ، بەڵام کاتێک ئەوە رووینەداوە گرێبەستی لە یانەکانی ئەیسی میلان و شاڵکێ و مۆناکۆ رەتکردووەتەوە و چاوی لەوەیە لە باری دوورخستنەوەی زیدان بەهۆی ئەنجامە خراپەکان بگەڕێتەوە مەدرید.

سەرەڕای ئاستە ناجێگیرەکەی مەدرید لەم وەرزەدا، بەڵام دوو یاری رابردووی یانەکە ئاماژە بەوە دەکەن ئاستی ئەو یانەیە بەرەو باشتربچێت و کارگێڕی یانەکەش دوورونزیک هیچ ئاماژەیەکیان بەوەنەداوە بیانەوێت زیدان لە کار لابدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button