ئیسپانیا

كۆكی: ئێستا كاتی ئەوەیە لە ڕیاڵ مەدرید ببەینەوە

یاریگا- ئەستێرەی هێلی ناوەندی ئەتلەتیكۆ مەدرید پێی وایە ئێستا كاتی ئەوەیە لە ڕیاڵ مەدرید ببەینەوە لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ.

وا بڕیارە سبەی شەو لە یاریگای تایبەت بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید واندا میترۆپۆلیتانۆ هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگا نوێیەكەی نەیتوانیوە هیچ یاریەك لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە.

كۆكی ووتی: كۆمەڵێك یاریزانی باشمان هەیە ، پێوویستە هەموو یاریەكان ببەینەوە، تا زۆرترین خال كۆ بكەینەوە، تا كێبڕكێی خولی ئیسپانی بكەین.

هەروەها ووتیشی: هەموو كات دێربی یاریەكی جیاوازە لە یاریەكانی دیكە، بردنەوە هەستێكی تایبەت و خۆشت پێ دەبەخشێ، بردنەوەی دێربی تەنها سێ خاڵ نیە.

ڕیاڵ مەدرید پێشەنگی خولەكەی گرتووە بە كۆكردنەوەی 14 خال، ئەتلەتیكۆ مەدرید بە جیاوازی خاڵێك لە پلەی سێیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button