خوله‌کانی دیکە

مالودا لە زیورخ دەکرا بێ ئەوەی خۆی ئاگای لێبێت!

یاریگا-فلۆرێنت مالودالە ئەرکەکەی لە یانەی زیورخ دوورخرایەوە بە بێ ئەوەی خۆی ئاگاداربێت.

مالودای ٣٨ ساڵ هێرشبەری پێشووی چێڵسی و خاوەنی ٨٠ یاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا، لە مانگی دووی ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەی زیورخەوە کرد تاوەکو ببێتە بە راهێنەری هێرشبەرەکانی ئەو یانەیە.
بەڵام ئەمڕۆ زیورخ لە بەیاننامەیەکدا لە تویتەر رایگەیاند “بەرەزامەندی هەردوولا گرێبەستەکە هەڵوەشێندراوەتەوە” بەڵام مالودا وەڵامی تویتەکەی داوەتەوە بە “چی؟ بەڕاست ؟ من ئاگام لەوە نیە!”

زیورخ لەم وەرزەدا لە پلەی شەشەمی خولی سویسری دایە بە جیاوازی ٤١ خاڵ لەگەڵ یەنگ بۆیزی پێشەنگ!

بابەتی زیاتر

Back to top button