ئه‌وروپائینگلتەرا

ئەلێگری بە بەهێزیی پاڵێوراوە بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی تۆتنهام

یاریگا- ئەنجامە خراپەکانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزیی داهاتووی ماوریسیۆ پۆچێتینۆی راهێنەری یانەکەی خستۆتە ژێر گومانەوە و لە ئێستادا میدیاکان باسی جێگرەوەی دەکەن.س

سەرچاوەی ‘کاڵچیۆ میرکاتۆ’ خواستی دانێل لیڤی سەرۆکی سپێرس ئاشکرا کردووە لە دەستنیشانکردنی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری لە جێگەی پۆچێتینۆ.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە کە ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لە چەند مانگی ڕابردوودا خۆی بە فێربوونی زمانی ئینگلیزییەوە سەرقاڵ کردووە و پاڵێوراوێکی بەهێزە بۆ گرتنە دەستی ئەو ئەرکە.

تۆتنهام لە 8 هەفتەی سەرەتای خولی ئینگلیزیدا بە دوو بردنەوە و دوو یەکسانبوون تەنها 8 خاڵی کۆ کردۆتەوە. سێشەممەی ڕابردووش لەسەر دەستی یانەی کۆڵشیستەری کە لە یانە پلە یەکەکانی ئینگلیزە، کرایە دەرەوە لە میانی جامی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا.

لە تازەترین بۆنەشدا لە ئاهەنگی خەڵاتی The Best پۆچێتینۆ ئەوەی درکاندبوو کە خواستی تاقیکردنەوەی ئاڵەنگارییەکی نوێی هەیە لە کاری ڕاهێنەرایەتی و ئەم جارە دوور لە یانە لەندەنییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button