ئیسپانیا

سێ وڵات دەڵێن دەنگەکانیان بۆ مێسی هەژمارکراوە!

یاریگا-تادێت دەنگی ناڕەزایی لەسەر دیاریکردنی باشترین یاریزانی جیهان بەرزتر دەبێتەوە و چوار وڵات دەڵێن دەنگەکانیان گۆڕدراوە.

لیۆنێل مێسی وەک باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشانکرا بەڵام کاندیدی یەکەم بۆ خەڵاتەکە ڤێرجل ڤان دایک بوو.

سەرەتا کێشەکە لە مسڕ دروست بوو کاتێک بینرا راهێنەر و کاپتن و رۆژنامەنووسی ئەو وڵاتە دەنگیان بە محەمەد سەڵاح نەداوە، دواتر فیفا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندبووەوە دەبوو ناوەکان بە پیتی سمۆڵی ئینگلیزی بنوسرێت نەک کەپیتەڵ بۆیە رەتکراونەتەوە!   بەڵام لەبری رەتکرانەوە دەنگەکان بۆ مێسی هەژمارکراوە.

جگە لەوە خوان بێرێرا کاپتنی هەڵبژاردەی نیکاراگوا لە تویتەر داوای کرد کەس بڕوا بە ئەنجامەکان نەکات چونکە دەنگەکەی گۆڕدراوە بۆ مێسی. لەلایەکی دیکەش زدراڤکۆ لوگاریسیج راهێنەری هەڵبژاردەی سودان بۆ رۆژنامەی میرەر وتوویەتی ئەو دەنگی بە محەمەد سەڵاح داوە بەڵام گۆڕاوە بۆ مێسی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button