ئینگلتەرا

خاوەنی یانەی وۆڵڤەرهامپتن رووبەرووی یەک ١.٥ ملیار دۆلار زیان دەبێتەوە

یاریگا-کۆمپانیای فۆسونی نێودەوڵەتی چینی کە خاوەندارێتی یانەی وۆڵڤەرهامپتن دەکەن، روبەرووی زیانێکی دارایی گەور دەبنەوە.

فۆسون خاوەنی ١٨٪ی پشکی کۆمپانیای تۆماس کوک بوون بۆ فڕۆکەوانی، بەڵام رۆژی دووشەممە تۆماس تۆماس کوک بەفەرمی مایەپووچی خۆی راگەیاند بەوەش فۆسون بڕی ١.٥ ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوت.

هەرچەندە وۆڵڤەرهامپتن رەتیکردووەتەوە ئەم رووداوە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر یانەکە هەبێت بەڵام بەگوێرەی میدیاکانی ئینگلتەرا، بازرگانە چینییەکان دەیانەوێت ٢٠٪ی گورگەکان بفرۆشنەوە.

وۆڵڤەرهامپتن لەوکاتەوەی لەلایەن ئەو کۆمپنایایەوە کڕردراوەتەوە زۆرترین بڕە پارەی تێدا خەرجکراوە، بە جۆرێک تەنها لە ٢٠١٩دا بە بڕی ١١٣ ملیۆن یۆرۆ یاریزانی بۆ کڕدرا بەڵام ئەمساڵ نەهاتە بۆ ئەو کۆمپانیایە و وۆڵڤەرهامپتن پێچەوانەی پارساڵ لەم وەرزەدا بە بارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و تەنها خاوەنی چوار خاڵە لە شەش یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button