فه‌ره‌نساگرنگترین

یاریزانێکی نیس تۆمەتبارە بە دزینی کاتژمێری یاریزانێکی دیکەی یانەکە!

یاریگا- یانەی نیس لێکۆڵینەوە لە دزینی کاتژمێرێکی کاسپێر دۆڵبێرگی یاریزانی یانەکە دەکەن و گومانلێکراوی یەکەم لامین دیابی ١٨ ساڵە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند رۆژی دووشەممە لە ژووری خۆگۆڕینی یانەی نیس کاتژمێری دەستی کاسپێر دۆڵبێرگی ئەستێرەی یانەکە دزراوە کە نرخی ٧٠ هەزار یۆرۆیە. هەموو پێشهاتەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن لامین دیابی یاریزانی لاوی یانەکە بردبێتی.

دیابی یاری بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسای خوار ١٦ ساڵ،خوار ١٧ ساڵ و خوار ١٨ ساڵ کردووە. لە ١٣ ساڵییەوە لە یانەی نیس ـەو سەرەڕای بچووکی تەمەنی پارساڵ لە شەش یاری خولی فەڕەنسی بەشداربوو.  ناوبراو خۆی و پارێزەرەکەی لە بارەگای یانەکە ئامادەبوون بۆ لێکۆڵینەوە.

لەباری یەکلایبوونەوەی تۆمەتەکە بەسەر ئەو یاریزانە پێشبینی دەکرێت لە نیس دەربکرێت لە کاتێکدا بە باشترین دەرچووی ئەکادیمیای یانەکە دادەنرێت لە ١٠ ساڵی رابردوودا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button