ئه‌مریکائیسپانیا

ئەلڤێز یاریزانێکی ریاڵ مەدرید بە باشترین یاریزانی لاو هەڵدەبژێرێت

یاریگا-دانی ئەلڤێز ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا، پێی وایە ڤینیسیوس جونیۆر باشترین یاریزانی لاوی جیهانە.

بەرگریکارە ناودارە بەڕازیلییەکە گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی و یاری بۆ ساوپاولۆ دەکات، لە پرسیارێکی رۆژنامەنووسان سەبارەت بە  باشترین یاریزانی لاو و بەهرەمەند وتی “دەبێت بڵێم ڤینیسیوس جونیۆرە. هەندێک یاریزان هەن کە بە بەهرەوە لە دایکبوون، ڤینیسیوس یەکێکە لەوان. لە کەمپی مەشقەکانی بەڕازیل لە نزیکەوە بینیم، دەتوانم بڵێم لە ماوەیەکی نزیکدا زۆر زیاتر ناوی دەبیستین”.

ڤینیسیوس تەنها یەک یاری نێودەوڵەتی بۆ بەڕازیل ئەنجامداوە و ئەم هەفتەیەش بەرامبەر ئۆساسۆنا یەکەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەدا لەگەڵ ریاڵ مەدرید تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button