ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەپەلە: لە پای گواستنەوەکەی گریزمان، بارسێلۆنا بە بڕی تەنها 300 یۆرۆ سزا درا

یاریگا- فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمییدا یانەی بارسێلۆنای وەک پێشێلکارێک ناساند لە بابەتی واژۆ کردنی گرێبەستی ئەنتوان گریزمان لە یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید و هاوکات یانە کەتەلۆنییەکەشی بە بڕە پارەیەکی زۆر کەم سزا دا.

لە هەواڵێکی بەپەلەدا کە زۆربەی میدیا فەرمییەکان تۆزێک پێش ئێستا بڵاویان کردەوە، بەهۆی ئەوەی بارسێلۆنا وەرزی ڕابردوو گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانەکەدا کردووە بەبێ ئاگادارکردنەوە و بەشداریی پێکردنی لایەنی سێیەم کە یانەکەی گریزمانە، واتە ئەتڵەتیکۆ مەدرید، ئەوەش پێشێلکارییە و لە پای ئەو کارەیان، یانە کەتەلۆنییەکە سزا دراوە بە بڕی تەنها 300 یۆرۆ، ئەگەرچی جگە لە گفتوگۆ هیچ ڕێکەوتنێکیش بە ئەنجام نەگەشتووە لە نێوانیاندا.

یاریزانە فەڕەنسییەکە لە ماوەی گواستنەوەکانی هاوینەدا ئەتڵەتیکۆی بەرەو بارسێلۆنا جێهێشت بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ وەک نرخی گواستنەوەکەی و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کاتێک ئەتڵەتیکۆ بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندبوویان. ئەوەش کاردانەوەی یانەکەی پایتەختی مەدریدی لێکەوتەوە و هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵاکردنیان لە دژی بارسا دەستپێکرد لە دادگاکانی ئیسپانیا بەوەی پێشتر و بەبێ ئاگەداریی ئەتڵەتیکۆ مەدرید رێكکەوتنی پێشوەختە کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button