ئه‌وروپائیسپانیا

بۆ گفتوگۆکردنی کێشەکان، مێسی ئێوارەخوانێکی بۆ یاریزانانی بارسا ڕێک خست

یاریگا- میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویان کردۆتەوە دوێنێ کۆبوونەوەیەکی نافەرمیی لەنێوان یاریزانانی بارسێلۆنا ئەنجام دراوە کە تێیدا مەبەست لە گفتوگۆکردنی کێشە و قەیرانەکانی یانەکان بووە.

کۆبوونەوەکە لە هۆتێل سێر ڤیکتۆر لە شاری بارسێلۆنا بەڕێوەچووە و لیۆنێل مێسی هەستاوە بە ڕێکخستنی، ئەگەرچی پێشتر وا بڵاو بوویەوە جێرارد پیکێ ڕێکیخستبێت.

وەک لە مارکا و دیاریۆ ئاس-دا هاتووە، مەبەستی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بۆ قسەکردن و تیشکخستنە سەر کێشە و قەیرانەکانی یانەکە بوو بەتایبەت ئەنجامە ناجێگیرەکان.

ئەوەش دووەم کۆبوونەوەی نافەرمیی یاریزانانی بارسایە لەدوای دۆڕاندنە مێژووییەکەی وەرزی ڕابردوویان بەرامبەر لیڤەرپووڵ بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام و دەرکرانیان لە چامپیۆنزلیگ.

بلاوگرانە لە سەرەتا پێنج هەفتەی خولی ئیسپانیدا تەنها 10 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە پلەی ڕیزبەندیی خولەکەدا دەبینرێت. لە یەکەم یاری چامپیۆنزلیگیشدا بەرامبەر دۆرتمۆند بە یەکسانبوونی سپی لە سیگناڵ ئیدۆنا پارک هاتنە دەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button