چامپیۆنزلیگ

پۆگبا: لێیان دەبەینەوە، گەر ئەوان بارسێلۆنان، ئێمەش مانچستەرین

یاریگانێت- پۆڵ پۆگبای فەڕەنسیی گەشبینە بەوەی بتوانن لە یاری گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی چامپیۆنسلیگ لە بارسێلۆنا ببەنەوە.

ناوەڕاستکارەکەی مانچستەر دەڵێت: “بڕوامان وایە کە دەتوانین لێیان ببەینەوە. ئێمە مانچستەر یونایتدین. با ئەوان بارسێلۆناشبن، ئێمەش مانچستەرین. ئێمەش لە چامپیۆنسلیگ وا یاری دەکەین وەک ئەو شێوازەی ئەوان یاری دەکەن.”

لە بارەی یارییەکەوەش گوتی: “بارسێلۆنا لە ڕاستیدا هەلی زۆریان نەبوو، ڕەنگە تەنها یەک هەل، ئەویش دی خیا گەڕاندیەوە. دوای ئەوە چیتر ترسناک نەبوون.”

شەوی ڕابردوو مانچستەر بە گۆڵێکی هەڵە لە خۆیان، لە نێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد لە یاری چوون تووشی شکست هاتن بەرامبەر بلاوگرانا. 16ی ئەم مانگە کامپ نو سەرکەوتووی هەردوو یانەکە دیاری دەکات بۆ یاری پێش کۆتایی.

Back to top button