ئینگلتەرا

مۆرینیۆ وادەی گەڕانەوەی كۆستا ئاشكرا دەكات

یاریگا– راهێنەری پۆرتوگالی و یانەی چێڵسی ئینگلیزی جۆزێ مۆرینیۆ پێشبینی دەكات كە هێرشبەری یانەكە دیێگۆ كۆستا پێش كۆتایی هاتنی وەرز بگەڕێتەوە یاریكردن ، دوای ئەو پێكانەی دووچاری هات .

كۆستا لە یاری یانەكەی بەرانبەر ستۆك سیتی دوای تەنها 10 خولەك لەهاتنە ناوەوەی بۆ لاكێشەی سەوز سەرلەنوێ دووچاری كێشەی بەستەرەكانی ئەژنۆی بوویەوە .

تا ئەم ساتە چێڵسی بە فەرمی وادەی گەڕانەوەی ئەم هێرشبەرە نێودەوڵەتیە ئیسپانیەی رانەگەیاندووە ، بەڵام مۆرینیۆ پێشبینی دەكات لە دوایین چوار یاری خولی نایابی ئینگلیزی بگەڕێتەوە .

مۆرینیۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی وتی ” چێڵسی هەشت یاری ماوە لە خولی ئینگلیزی ، پێموایە كۆستا دوایین چوار یاری ئامادەدەبێت ، ئەگەر سێ یاری ئامادەبێت ئەوا كەمترە لەوەی پێشبینی دەكرێت ، ئەگەر پێنج یاریش یاری بكات ئەوا زیاترە لەوەی پێشبینی دەكرێت .

كۆستا لوتكەی ریزبەندی گۆڵكارانی خولی ئینگلیزی گرتووە بە 19 گۆڵ شان بە شانی هاری كین هێرشبەری تۆتنهام ، لەبەرانبەردا ئەگوێرۆ لە خانەی سێیەم دێت بە 17 گۆڵ .

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .