ئه‌وروپائیسپانیایاریگا

کاتی بەڕێوەچوونی یەکەمین کلاسیکۆی ئەم وەرزەی ئیسپانیا دیاری کرا

یاریگا- کات و بەرواری یەکەمین کلاسیکۆی ئەم وەرزەی نێوان بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید دیاری کرا، ئەوەش بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی تەلەفزیۆنی فەرمیی و میدیای فەرمیی ئیسپانیا.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆش بڵاوی کردۆتەوە، 26ی مانگی داهاتوو یەکەمین کلاسیکۆ لەنێو یاریگای کامپ نوی تایبەت بە بارسێلۆنا بەڕێوە دەچێت لە کاتژمێر 13:00 بە کاتی ئیسپانیا، کە دەکاتە کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی هەولێر.

ڕووبەڕوو بوونەوەکەی بلاوگرانا و مێرەنگی لەو کاتەدا لە میانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانییە و پێشتریش لە ساڵی 2017 کلاسیکۆ لە نیوەڕۆیەکی مانگی دیسەمبەردا بەڕێوە چوو، تێیدا بارسا لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە سێ گۆڵی بێ وەڵام براوە بوو.

بارسا دوای شەش هەفتە تەنها 10 خاڵی کۆ کردۆتەوە و لە پلەی چوارەمە. ڕیاڵی ڕکابەریشی لە پینج یاریدا خاوەنی 11 خاڵە و لە پلەی سێیەمە. ئەمشەویش کوڕانی زیزۆ میوانداریی ئۆساسۆنا دەکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button