ئیسپانیا

مێسی بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت

یاریگا-لیۆنێل مێسی دووبارە تووشی پێکان هاتەوە و بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

دوای نزیکەی چوار مانگ دوورکەوتنەوە لە یاریگاکان، یەکەمجاربوو ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەیدا بێت بەڵام لە یاری بەرامبەر ڤیاریاڵ لە کۆتاکانی نیوەی یەکەمدا تووشی پێکان هات و بەهۆیەوە لە سەرەتای نیوەی دووهەم گۆڕانکاری پێککرا. هێشتا ووردەکاری پێکانەکەی و ماوەی دوورکەوتنەوەی روون نیە.

ئەمەش پاش تەنها لە ٢٤ کاتژمێر بەسەر هەڵبژاردانی لیۆ وەک باشترین یاریزانی جیهان لەلایەن فیفاوە. جێگەی ئەو یاریزانە بە عوسمان دێمبێلی پڕکرایەوە کە ئەویشیان تەواوی ئەم وەرزە بەدەست پێکانەوە دەناڵێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close