چامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی ئەم هەفتەی چامپیۆنس لیگ

یاریگا- یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ئەمڕۆ ناوی باشترین یاریزانی ئەم هەفتەیەی چامپیۆنس لیگ ئاشكرا دەكات لە یاریەكانی چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاریزانی تۆتنهام هیو مین سون یەكێكە لە پاڵێوراوەكان، دوای ئەوەی توانی گۆڵێك تۆمار بكات بەرامبەر مانچستەر سیتی.

یەكێكی تر لە پاڵێوراوەكان ڕۆبێرت فێرمینهۆیە كە یارمەتی یانەكەی دا بۆ بردنەوە لە پۆرتۆ كاتێك توانی گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆمار بكات.

هەروەها هەریەك لە پیكی لەگەڵ دی یۆنگ لە لیستەكەدا هەن بۆ باشترین یاریزانی ئەم هەفتەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button