فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان شوێنگرەویە ئێمباپێ دیاری دەکات

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمان بەنیازە چاڤی سیمۆن بکاتە شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپێ.

چاڤی سیمۆن یەکێکە لە قوتابییەکانی قوتابخانەی لاماسیا، لە ساڵی 2010 تا 2019 لە ریزەکانی بارسێلۆنا یاری کردووە، بەڵام پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کاتالۆنییەکە، بەبێبەرامبەر پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد.

بەڵام مانەوەی ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە فەڕەنسا زۆری نەخایاند، یاریزانەکە لە هاوینی 2022 بەبێبەرامبەر پەیوەندی کرد بە یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی. لە وەرزی رابردوویش ئەستێکی بەرزی پێشکەشکرد و 16 گۆڵی لە خۆلی هۆڵەندی کرد.

چاڤی سیمۆن لە بارسێلۆنا

بەهۆی ئاستە بەرزەکەی ناوبراو، پاریس لەم هاوینە بڕکەی کڕینەوەی یاریزانەکەی بەکارهێنا، بەبڕی 4 ملیۆن یۆرۆ چاڤی گەڕانەوە تیپەکەی. بەڵام راستەوخۆ بەشێوەی خواستن یاریزانەکەی پێشکەش بە لایپزیگی ئەڵمانی کرد.

سیمۆن لە پێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەی بەردەوامە، لەم وەرزە لە 11 یاریدا 3 گۆڵی بۆ لایپزیگ کردووە و 4 گۆڵیشی درووستکردووە.

بەپیی راپۆرتێکی رۆژنامەی ئاس، یاریزانە تەمەن 20 ساڵانییەکە لە هاوینی داهاتوو رۆڵێکی گەورەی دەبێت لە سانجێرماندا، پاریس نیازی وایە سیۆمۆن بکاتە شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی.

چاڤی سیمۆن لەگەڵ لایپزیگ

ئەمە لە کاتێکدایە پێپ گواردیۆلا چاوی لەسەر یاریزانەکەیە و ئارەزووی گواستنەوەی دەکات. بارسێلۆناش دەیەوێت جارێکی دیکە لاوە بەهرەمەندەکەی بگەڕێنێتەوە کاتاللۆنیا.

ئێمباپێ لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس کۆتایی دێت. تا ئێستایش ئامادە نییە نوێبکاتەوە، پێدەچێت پاریس راستی رۆشتنی کیلیانی قبوڵکردبێت، هەر بۆیە شوێنگرەوەیەکی گونجاوی بۆ یاریزانەکە ئامادەکردووە.

کیلیان ئێمباپێ بەرامبەر ریال مەدرید

بابەتی زیاتر

Back to top button