ئینگلتەرا

ئالان شیرەر: نابێت یونایتد سۆڵشایەر دەربکات

یاریگا-ئالان شیرەر ئەستێرەی مێژوویی پریمەرلیگ  هۆشیاری دەداتە یانەی مانچێستەر یونایتد کە بیر لە دەرکردنی ئۆلی گونار سۆڵشایەر نەکەنەوە.

شیرەر کە وەک شیکەرەوە کاردەکات و گۆڵکاری مێژوویی پریمەرلیگە لە وتارێکدا بۆ The Sun  نوسیویەتی “لە هیچ بارێکی یاری نێوان یونایتد و وێستهام هەستم بەوە نەکرد کە یونایتد بتوانێت یارییەکە بباتەوە، هیچ گومانێک لەوەدانیە وێستهام شایستەی سەرکەوتن بوون. مانچستەر خاوەنی هاندەری باشن تەنانەت کاتێک لە دەرەوەی یاریگای خۆیان یاری دەکەن، دەبێت بەردەوام بن لەگەڵ ئۆلێ و ناکرێت هەر سەرقاڵی راهێنەر گۆڕین بن، بەڵام پێویستیان بە گۆڕانکارییە لە کڕینی یاریزانان دا “.

شەیتانە سوورەکان پاش شەش گەڕی پریمەرلیگ تەنها دوو بردنەوەیان هەیە و بە هەشت خاڵ لە پلەی هەشتەم دان.

بابەتی زیاتر

Back to top button