فه‌ره‌نسا

توخێل: نێیمار ١٠٠٪ لەگەڵ پاریسە

یاریگا-تۆماس توخێل راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان دڵنیاییە لەوەی نێیمار داسیلڤا بە تەواوی پابەندە بە ریزەکانی یانەکەی.

نێیمار هەمووکارێکی کرد بۆ جێهێشتنی پاریس بەڵام کاتێک گواستنەوەکە لە کۆتا رۆژدا هەرەسی هێنا، ناوبراو گەڕایەوە پاریس و لە کۆتا دوو یاریدا بە دوو گۆڵ لە کۆتا خولەکەکاندا  شەش خاڵی بۆ یانەکەی کۆ کردووەتەوە.

توخێل دوای یارییەکەی لیۆن وتی “ئەو ١٠٠٪ لەگەڵمانە، بە تەواوی پابەندە بە پێکهاتەی یانەکە، ئەو پێدەکەنێت و پشتی پێدەبەسترێت و هاوکاری هاوڕێکانی دەکات. بردنەوە کاری ئەوە، ئەو نێیمارە و تۆمارکردنی گۆڵی یەکلاکەرەوە هەمیشە لەو چاوەڕوان دەکرێت. من هەموو  یارییەک پێشبینی ئەوەی لێدەکەم”.

نێیمار لە سێ بەرگریکاری لیۆن دەرچوو لە خولەکی ٨٧دا و بە گۆڵێکی جوان پاریسی بەتەنها کردە پێشەنگی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button