ئینگلتەراگرنگترین

ماگوایەر: بە درێژایی ژیانم لێرە نابم تا مانگی یارییەک بکەم

یاریگا –

هاری ماگوایەر، بەرگریکاری یانەی مانچێستەر یونایتد، باسی بارودۆخی خۆی ئێستای لەگەڵ تیپەکەی دەکات.

بەرگریکارەکەی شەیتانە سوورەکان بەهۆی دابەزینی ئاستی پێگەی خۆی لە پێکهاتەی تیپەکەی ئێریک تێن هاخ لەدەستداوە، ناوبراو نیگەرانە لە کەم یاریکردنی، لەسەر ئەو بابەتەیش بەمشێوەیە بۆ میدیاکان دوا:

بە درێژایی ژیانم لێرە (مانچێستەر یونایتد) نابم تا مانگی جارێک یەک یاری بکەم. ئەگەر دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوامبێت لەگەڵ یانەکەم دادەنیشم و گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە دەکەم، بەڵام ئێستا تەنیا سەرجەم لەسەر هەڵبژاردەی وڵاتەکەمە.

مواگوایەر لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

دوای یاری هەڵبژاردەکان سەرنجی تەواوم دەخەمە سەر مانچێستەر یونایتد، هەوڵدەدەم و دەجەنگم بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە پێکهاتەی سەرەکی، دەمەوێت یارمەتی تیپەکەم بدەم بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بە لوتکە.

هەروەها گوتی:

باوەڕم بە توانای خۆم و کاروانی پیشەگەریم هەیە، هەر یاریزانێک لەسەر کورسی یەدەگ بوو دەبێت بڕوای وابێت پێویستە بە سەرەکی یاری بکات. دەمەوێت هەست بکەم گرنگم بۆ تیپەکەم، حەزم نەکردووە جگە لێرە لە هیچ یانەیەکی دیکە یاری بکەم.

بڕیار بەدەست من نییە کە یاری داهاتوو بەشێوەی سەرەکی یاری دەکەم یان نا، بەڵام ئامادە دەبم بۆ هەر دەرفەتێک کە بۆم بڕەخسێت. ئەگەر ئاوڕێک لە دوایین 15-20 یارییم بدەمەوە ئەوا دڵخۆش دەبم بۆ ئەو ئاستەی پێشکەشم کردووە.

ماگوایەر لە هاوینی 2019 بە بڕی 87 ملیۆن یۆرۆ لە لێستەر سیتییەوە گواسترایەوە بۆ مانچێستەر یونایتد و ریکۆردی گرانبەهاترین بەرگریکاری مێژووی خولەکەی شکاند.

بە درێسی شەیتانە سوورەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 179 یاری کردووە، خاوەنی 7 گۆڵ و 6 ئەسیستە، نازناوێکی جامی کاراباویشی لەگەڵ یانەکەدا بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button