یاریگا-کۆمپیوتەرێکی نایاب (سوپەر کۆمپیوتەر) خەمڵاندنی بۆ نرخی ئەستێرەکانی مێژووی تۆپی پێ کردووە بەگوێرەی نرخی یاریزانان لەمڕۆدا.
تادێت بازاڕی یاریزانان گرانتر دەبێت و ئەوەش وایکردووە پارەی گواستنەوەی ئەستێرە مێژووییەکانی رابردوو زۆر کەم نرختر دەربکەون بەراورد بە یاریزانانی ئێستا بەڵام ئەگەر بەگوێرەی ئاست و ژمارەی گۆڵ و ئەنجامیان بەپێی نرخی ئەمڕۆ هەژماربکرێن، رۆناڵدۆی بەڕازیلی گرانترین یاریزانی مێژوو دەبوو بە ٣٨٣ ملیۆن پاوەند لە ساڵی گواستنەوەی لە بارسێلۆناوە بۆ ئینتەرمیلان. لەدوای ئەو دیێگۆ ماڕادۆنا دێت و نرخی ئەمڕۆی بە ٣٠٥ ملیۆن پاوەند خەمێڵنراوە لەوساتەی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد.
١- رۆناڵدۆی بەڕازیلی ٣٨٣ ملیۆن پاوەند
٢- ماڕادۆنا ٣٠٥ ملیۆن
٣- کریستیان ڤیێری ٢٩٦ ملیۆن
٣- میشێل پلاتینی ٢٩٦ ملیۆن
٥- مارکۆ ڤان باستن ٢٩١ ملیۆن
٦- گابریێل باتیستوتا ٢٤٩ ملیۆن
هەژمارکارییەکە لەلایەن رۆژنامەی سەنەوە کراوە و هیچ باسێکی کریستیانۆ و مێسی تێدانەکراوە بەڵام دوور لە هاڵئاوساسانی بازاڕ نرخی نێیمار داسیلڤای بە ١٠٠ ملیۆن هەژمارکردووە لەوساتەی گوێزراوەتەوە بۆ پاریس سان جێرمان بە ١٩٢ ملیۆن پاوەند (٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ) بە لێکدانەوەی ئاست و ئەنجامی ئەو یاریزانە.