ئیتاڵیا

پاوڵا لێکا ساختەدەرچوو! یەکێک نیە لەو سێ کچەی رۆناڵدۆ بەدوایاندا دەگەڕێت

یاریگا-پیێرس مۆرگان پێشکەشکاری نێودار رەتیکردەوە پاوڵا لێکا یەکێک بێت لەو سێ کچەی رۆناڵدۆ بەدوایدا دەگەڕێت.

بەر لە دوو رۆژ کریستیانۆ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ مۆرگان رایگەیاند بەدوای سێ کچ دا دەگەڕێت کاتێک هەژار و برسی بووە لە تەمەنی ١١-١٢ ساڵیدا بێ بەرامبەر بەرگەریان داوەتێ لە یەکێک لە مەکدۆناڵدەکانی نزیک یانەی لیشبۆنە.

ئەمڕۆ کچێک بەناوی پاوڵا لێکا خۆی ئاشکراکرد وەکو یەکێک لەو سێ کچەی کریس بەدوایاندا دەگەڕێت. پاوڵا بەزوویی ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد و پەیامەکەی بڵاوکرایەوە گووایە کەس پێشتر باوەڕێ پێنەکردووە بەڵام ئێستا قسەکانی رۆناڵدۆ سەلماندوویەتی کە ئەو لەو ساڵەدا هاوکاری رۆناڵدۆی کردووە.بەڵام پیێرس مۆرگان لە پێگەی فەرمی خۆی ئاشکرایکرد ئەو ئافرەتە یەکێک نیە لەو سێ کچەی رۆناڵدۆ بەدوایدا دەگەڕێت.

رۆناڵدۆ لەو تەمەنەدا بەتەنها لە پێگەی مەشقی لیشبۆنەدا دەژیا و دوور بوو لە خێزانەکەی کە لە مادێیرابوون. بەهۆی هەژاریش توانای نەبوو خواردن بکرێت و سێ کچ بەر لە داخستنی خواردنێکی خێرایی مەکدۆناڵد هەر بەرگەرێکی زیادە بمایە دەیاندا بە رۆناڵدۆ و چەند هەرزەکارێکی دیکەی لیشبۆنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button